پاریس سان جێرمان بڕیاریداوە پێش دەستپێکردنی خولی فەرەنسی ئەستێرەی یانەكە بەرێ بکات

هەولێر- نۆرس پرێس

بە پێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، پاریس سان جێرمان بڕیاریداوە پێش دەستپێکردنی وەرزی خولی فەرەنسی خۆی لە ئەستێرەی یانەكەی ڕزگار بكات.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان دوپاتیان کردەوە کە پاریس سان جێرمان پێش دەستپێکردنی وەرزی 2023/2024ی خولی فەرەنسی بڕیاریداوە خۆی لە کیلیان مباپێی هێرشبەری فەرەنسی یانەكەی ڕزگار بكات.

زۆرێک لە هەواڵەکان پشتڕاستیان کردبوە کە پاریس سان جێرمان لە هاوینی 2023دا مباپێی خستووەتە بازاڕی گواستنەوەکانەوە، دوای ئەوەی یاریزانەکە گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ تیمەکەدا بۆ وەرزێکی دیکە نوێ نەكردەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، یانە پاریسییەکە پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێی خولی فەرەنسی بڕیاریداوە لە مباپێ ڕزگاری بێت، ئەمەش دوای ئەوەی ڕەتیکردەوە کە پەیوەندی لەگەڵ پاریس بکات بەمەبەستی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی.

وابڕیارە لە ڕۆژی شەممەوە کە هاوتایە لەگەڵ 12ی ئاب  وەرزی نوێی خولی فەرەنسا دەستپێبکات، چونکە یانە پاریسییەکە کار بۆ فرۆشتنی ئەستێرەکەی بەشێوەی فەرمی پێش هاتنی ئەم وادەیە دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت یاریزانێکی جێگرەوە بۆ یانەكەی بگوازێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە تۆڕی “ریلیڤۆ” پشتڕاستی کردەوە کە مباپێ خەڵاتی دڵسۆزی لە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە پاریسییەکە وەردەگرێت دوای نوێکردنەوەی لەگەڵ تیمەکە کە بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت.