پێنج کەس لە ڕووباری عاسی لە ئیدلیب خنکاون

ئیدلیب – نۆرس پرێس

 پێنج کەس لە خێزانێک کە دوو منداڵ بوون، لە کاتی مەلەکردن لە ڕووباری عاسی لە نزیک شارۆچکەی جسر شغور لە رۆژئاوای ئیدلیب خنکان.

سەرچاوە ناوخۆییەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، دوو منداڵ لەکاتی مەلەکردن لە ئاوی ڕووباری عاسی ناوچەی حەمامات شێخ عیسا لە نزیک شاری جسر شغور لە ڕۆژئاوای ئیدلیب خنکان، لەکاتێکا خێزانەکانیان خۆیان خستە نێو ڕووبارەکەوە بۆ ئەوەی  ڕزگاریان بکەن بەڵام بێ ئەنجام بوو و دواجار هەموویان خنکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی فریاگوزاری و دانیشتوانی ناوچەکە توانیان تەرمی خنکاوەکان دەربهێننەوە و بیانگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی گوندی ئەلقونیە لە گوندی جسرشغور لە ڕۆژئاوای ئیدلیب.

 خنکاوەکان پێکهاتبوون لە ئەحمەد حەمادە، تەمەن 15 ساڵ، وئام حەمادەی تەمەن 12 ساڵ، ئیمان محەمەد حەمادە تەمەن 20 ساڵ، وەلید خالد حەمادە، 60 ساڵ، و محەمەد وەلید حەمادە، 25 ساڵ.

بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان لە ئیدلیب کە بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ژمارەی گیانلەدەستدان بە خنکان لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا زیادی کردووە، تا ئێستا 26 حاڵەتی خنکان تۆمارکراون.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوە: سەعەد یازچی