وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوڵاتیان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

ماوەیەکی زۆرە بەشێکی زۆر لە چین و توێژە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان هەستاون بە ئەنجامدانی نەشتەری درێژکردنەوەی باڵا بەمەبەستی جوانکاری دواجار وەزارەتی تەندروستی بە فەرمی هاتەدەنگ و قەدەغەی ئەو پرسە ڕاگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، نەشتەرگەری درێژکردنی بەژن و باڵا بەمەبەستی جوانکاری قەدەغەیە.

وەزارەتی تەندروستی لێژنەیەکی پسپۆڕی ڕاوێژکاری زانستی پێکهێناوە بۆ دیاریکردنی ڕێنمایی و بەڵگە زانستیەکانی بەکارهێنانی دەزگای جێگیرکردنی دەرەکی بازنەیی (ئیلیزارۆف Ilizarov بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئێسک.

نابێت هیچ پزیشکێک یان نەخۆشخانەیەک ئەم نەشتەرگەریە ئەنجام بدات تەنها بەمەبەستی چارەسەری کێشەوگرفتی تەندروستی و بەڵگەداری زانستی دەبێت، بۆ درێژکردنی بەژن و باڵا بەمەبەستی جوانکاری قەدەغەیە. وەزارەتی تەندروستی گووتیشی، هاوڵاتیانی خۆشەویست پێویستە هۆشیاربن و خۆیان دوور بگرن لە ترسناکی ئەگەری ئاڵۆزکانی ئەم نەشتەرگەریە، تا ئێستا هیچ سەنتەرێک یان ڕێگەپێدانی فەرمی ئەم خزمەتگوزاریە نەدراوە