شوفێرەکانی شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان مانیان گرت

حەسەکە – نۆرس پرێس

رۆژی دووشەممە 31\7\2023، شۆفێرانی گواستنەوەی نێو شاری حەسەکە لە رۆژئاوایی کوردستان مانیان گرت و داوای زیادکردنی کرێی سەرنشینەکانیان کرد.

دەیان خاوەن ئۆتۆمبێل بە ئۆتۆمبێلەکانیانەوە لەبەردەم بارەگای بەرێوەبەرایەتی گواستنەوەی بەرێوبەرایەتی خۆسەر، لە گەرەکی تەل حەجەر لە حەسەکە گردبوونەوە و داوایانکرد کرێی گواستنەوەی سەرنشینان لە 700 لیرەوە بۆ 1000 لیرەی سوریی بەرز بکرێتەوە.

رودی حەلبۆ، شۆفێری هێلی گواستنەوەی نێوخۆی شارەکە، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ناڕازییە لە نرخی ئێستای، چونکە کرێی سەرنشینەکان لە دوای دارمانی بەهای لیرەی سوریی بەرامبەر بە دۆلار لەگەل دۆخی ئێستا ناگونجێت و زۆر کەمە.”

بەرێوەبەرایەتی گواستنەوە، سوتەمەنی بە نرخی 650 لیرە بۆ هەر لیترێک، بە بری 25 لیتر لە رۆژێکدا پاڵپشتی شۆفێرانی گواستنەوەی ناوخۆ شارەکان دەکات.

نۆرس پرێس پەیوەندی بە بەرێوبەرایەتی گواستنەوەوە کرد، بەڵام ئامادەنەبوو هیچ لێدوانێک لەسەر داواکاری شۆفێران بدات.

ئێستا نرخی بەنزین کە ناوچەکانی بەرێوبەرایەتی خۆسەر 13 لیرەیە، لە ناوچەکانی حکومەتی 10  هەزار لیرەیە و لەناوچەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا 17 هەزار لیرەیە.