کۆنسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

هەولێر – نۆرس پرێس

کۆنسولخانەی گشتی ئەمەریکا رایگەیاند، پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پشتیوانیی کردن لە یەکگرتن و چاکسازیی هێزەکانی پێشمەرگە.

ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد، بە خۆشحاڵیەوە دەڕوانینە بەرەوپێشچوون کە هەردوولا پێکەوە دابنیشن بۆ سازان لەسەر پرسەکانی تریش ئەویش لە پێناو بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستان.

لەکوتاییدا کۆنسولخانەی گشتی ئەمەریکا لەهەولێر راشیدەگەیەنێت، پێزانینمان هەیە بۆ هەوڵەکانی سەرۆکایەتیی هەرێمی_کوردستان لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و لایەنە سیاسیە کوردیەکان بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەروارێکی نوێ بۆ هەڵبژاردن کە کاتی ئەنجامدانی بەسەرچووە.