رۆژئاوای كوردستان؛ 24 توشبوی كۆرۆنا له هه‌رێمی جزیره راگه‌یه‌نرا
قامشلۆ-نۆرس پرێس
ده‌سته‌ی ته‌ندروستی له به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24 توشبونی نوێی به كۆرۆنا له هه‌رێمی جزیره راگه‌یاندو به‌وپێیه‌ش ژماره‌ی توشبوان گه‌شته 38857.
ده‌سته‌كه رایگه‌یاندوه، 24 كه‌س له هه‌رێمی جزیره توشی كۆرۆنا بون و له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، توشبوه‌كان 11 نێر و 13 مێن و به‌سه‌ر شاره‌كانی حه‌سه‌كه و قامشلۆ و دیرباسیه دێرك-دا دابه‌شبون.
له رۆژئاوای كوردستان، كۆی گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا گه‌شتوه‌ته 1578 كه‌س و حاڵه‌كانی چاكبونه‌وه‌ش 2567 كه‌سه له كۆی 38857 توشبو.