هەولێر- نۆرس پرێس
روسیا ڕایگەیاند، هێزەکانی ئۆکرانیا 21 هەزار سەرباز و دو هەزار ئۆتۆمبێلیان لەدەستداوە.
وەزیری بەرگری روسیا ڕایگەیاند، لە شەڕەکانی ئەم مانگەدا هێزەکانی ئۆکرانیا نزیکەی 21 هەزار سەرباز و زیاتر لە دوو هەزار ئۆتۆمبێلی سەربازییان لەدەستداوە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی روسیا تودەی، سێرگی شویگۆ، وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاندووە، لە شەڕەکانی ئەم مانگەدا هێزەکانی ئۆکرانیا زیاتر لە 20 هەزار و 800 سەربازییان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە نێو ئەو ئامێرە ئۆکرانیایانەی کە لەم مانگەدا لەناوچوون، 10 تانکی لیۆپارد و 11 ئۆتۆمبێلی شەڕکەری زرێپۆشی برادلی و دەیان پاتری تۆپخانەی ڕۆژئاوایی تێدایە.
وەزیری بەرگری روسیا ئاشکرای دەکات، چەکی دابینکراوی ڕۆژئاوایی نابێتە هۆی سەرکەوتن لە بەرەکانی شەڕدا، بەڵکو تەنها دەبێتە هۆی درێژبونەوەی ململانێی سەربازی.