کۆمەڵگەیەکی نوێ بۆ ئاوارە هاوردەکراوەکان لە عەفرین دروستکرا
عەفرین – نۆرس پرێس
تورکیا لە نزیک قەزای شەران لە گوندەواری عەفرین لە باکوری حەلەب، دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونی نوێ بۆ ئاوارەکان تەواو کرد.
سەرچاوە تایبەتەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، ئەمرۆ دووشەممە، کۆمەڵەی “ئەهلی بر”ی تورکیا، بە پاڵپشتی فەڵەستین، دروستکردنی نزیکەی 50 شوقەی لە نزیک ڕێگای ناحیەی شەران – دەریاچەی میدانکی لە باکووری رۆژهەڵاتی عەفرین تەواو کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژەکە لە نزیک کۆمەڵگەیەکی دیکەی نیشتەجێبوون دروستکراوە کە نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر بە پاڵپشتی فەڵەستین دروستکراوە، ژمارەی شوقەکانی ئەو دوو کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونە گەیشتووەتە نزیکەی 150 شوقە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی نۆرس پرێس، مانگێک لەمەوبەر، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ فریاگوزاری و گەشەپێدان (ئەنسر) دروستکردنی سێ شوێنی نیشتەجێبوونی لە جەبەل ئەحلام لە باشووری ڕۆژهەڵاتی عەفرین تەواو کرد، یەکێکیان ڕادەستکرد و لە یەکێکی دیکەشدا سەرقاڵی هەندێک کارکردنە.
بەپێی زانیارەکانی بەشی چاودێری و بەڵگەکردن لە نۆرس پرێس، لە ناوچەی عەفرین، ژمارەی ئەو کۆمەڵگە نیشتەجێبوونانەی کە لەلایەن رێکخراوەکانی تورکیا، کوەیت، فەڵەستین و قەتەر لە ناوچەی عەفرین بۆ ئاوارەکان دروستکراون گەیشتە 26 کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون، کە لە ناوچەکانی شەران، شێخ حەدید/شایە، جەندەرێس، بلبل و ڕاجو دابەشکراون.