پەیامی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان لە یادی 40 ساڵەی ئەنفالی بارزانییەکاندا
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ 40 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر بێسه‌روشوێنكردنى هه‌شت هه‌زار مێرمنداڵ، گه‌نج، پياو و بەساڵاچووی بارزانىدا، كه لە كۆتاييى ته‌مووز تا ناوه‌ڕاستى ئابى 1983 له كۆمه‌ڵگه زۆرملێكاندا، بوونه قوربانيى تاوانێكى دڕندانه و هه‌ڵمه‌تێكى ره‌شبگيريى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ودەمی عێراق و بێسەروشوێنکران و هه‌رگيز نه‌گه‌ڕانه‌وه.
لەبارەی ئەنفالکردنی بارزانییەکانەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە “له‌م ياده و له كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان به دۆخێكى هه‌ستياردا تێده‌په‌ڕێت، جه‌خت له يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ييى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه كه تاكه رێگه‌ى سه‌فرازى و سه‌ركه‌وتنمانه.”
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی “دەڵێ ده‌ستى يه‌ك به يه‌كى ئه‌و دايكه ميهره‌بان و دڵسۆزانه ماچ ده‌كه‌م”، کە لەدوای ئەنفالکردنی مێردەکانیان، بۆ منداڵەکانیان بوون بە باوک بۆ پەیداکردنی بژێویی ژیان و پەروەردەکردنیان.”
هەر لەم یادەدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا باسی لەوە کرد کە “ئەمڕۆ 40 ساڵ بەسەر یەکێک لە دڕندانەترین تاوانەکانی رژێمی پێشووی عێراق تێدەپەڕێت کە جێنۆسایدکردنی هەزاران مرۆڤی بێتاوانی بارزانی بوو، تەنیا لەبەر ئەوەی کورد و بارزانی بوون، دەستگیرکران و دواتر لە بیابانەکانی عێراق زیندەبەچاڵ کران.”
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، “ئەم تاوانە گەورەیە، بەشێک بوو لە شاڵاوێکی رەگەزپەرستانەی رژێمی لەناوچووی بەعس دژ بە گەلی کوردستان، کە بێسەروشوێنکردن و جێنۆسایدکردنی کوردی فەیلی و ئەنفالکردنی ناوچەکانی بارزان و گەرمیان و بادینان و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و چەندین دەڤەری دیکەی کوردستان، زنجیرەیەک بوو لەو تاوانە هۆڤانەی لە دژی خەڵکی کوردستان ئەنجام دران.”
مەسرور بارزانی پێیوایە دوای 40 ساڵ لەو تاوانە، “هێشتاش کەسانێک هەن بە هەمان عەقلییەت و هزری شۆڤێنی و سەردەمی ئەنفالەوە، دەیانەوێت مافە رەوا و دەستوورییەکانی گەلی کوردستان پێشێل و زەوت بکەن. لە کاتێکدا خەڵکی کوردستان بە هەزاران قوربانی داوە و رووبەڕووی چەندین تاوان و کارەساتی گەورە بووەتەوە لەپێناو بەرگریکردن لە ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیی خۆی کە هەرگیز دەستبەرداری نابێت.”
لە بەشێکی پەیامەکەی سەرۆکوەزیراندا هاتووە، “لە ساڵیادی ئەم كارەسات و یادە خەمگینەدا، خواست و داوای هەرێمی کوردستان بۆ قەرەبووکردنەوەی شایستەی ماددی و مەعنەوی بنەماڵە و کەسوکاری ئەنفالکراوان و خەڵکی ستەملێکراوی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەپێی دەستوور، دووپات دەکەینەوە. پێویستە هەموومان کار بۆ ریشەکێشکردنی هزری ئەنفال و دووبارەنەبوونەوەی ئەم تاوانانە بکەین.”
رژێمی بەعسی لەناوچوو 40 ساڵ بەر لە ئێستا و لە بەرەبەیانی رۆژی 31/7/1983 دا بە ھێزێکی زۆرەوە ھەریەکە لە کۆمەڵگەکانی (قوشتەپە، بەحرکە، ھەریر و دیانا)ی گەمارۆ دا و لە پڕۆسەیەکی بێویژدانانەدا ھەشت ھەزار ھاووڵاتیی سڤیلی بارزانیی بەرەو بیابانەکانی عێراق راپێچ کرد و دواتر بە دڕندانەترین شێوە و دوور لە ھەموو بەھایەکی مرۆڤایەتی زیندەبەچاڵکران و شەھید کران.