بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە پاکستان دەیان کوژراو و بریندار هەیە

دیمەشق – نۆرس پرێس

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی پۆلیسی پاکستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، بۆمبێک لە باکووری رۆژهەڵاتی پاکستان لە میانی کۆبوونەوەی سیاسی حزبێکی ئیسلامی تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 40 کەس کوژراون و دەیان کەسیش برینداربوون.

کاربەدەستانی پاکستان دەڵێن “بۆمبێک لە کۆبوونەوەی پارتێکی سیاسی ئیسلامی لە باکووری رۆژئاوای پاکستان تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە لانیکەم 40 کەس کوژراون و دەیان کەسیش برینداربوون”.

تەقینەوەکە لەناو شوێنێکدا بووە کە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی زانایانی ئیسلامی تێدا بەڕێوەچووە، کە قەرەباڵغی تێدابووە و پێشتریش هەمان شوێن لە ماوەی رابردوودا کراوەتە ئامانجی هێرش.

زیاتر لە 400 ئەندام و لایەنگرانی ئەو پارتە کە لە ژێر خێمەیەکدا کۆبوونەوە کاتێک هێرشەکە لە شارۆچکەی خار لە نزیک سنووری ئەفغانستان روویدا.

چالاکوانان دیمەنی دوای تەقینەوەکەیان پەخشکرد، کە پەرشوبڵاوی جەستە و ئەندامەکانی جەستەیان لە هەموو شوێنێک نیشاندەدا.