گروپێک پەنابەری سوریی لەکاتی هەوڵدانیان بۆ بەزاندنی سنور بۆ تورکیا دەستبەسەرکران
ئیدلب – نۆرس پرێس
هێزەکانی پاسەوانی سنووری تورکیا، “جەندرمە”، 5 کەسیان لە کاتی هەوڵدان بۆ بەزاندنی سنوری سوریا – تورکیا لە گوندی خربەت جۆز لە باکووری رۆژئاوای ئیدلبەوە دەستبەسەرکرد.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، پێنج دەستگیرکراوەکە گواستراونەتەوە بۆ ناوەندی چاودێری بەرامبەر گوندی خربەت جۆز تاوەکو زانیاریان لێوەردەگیرێت.
سەرچاوەکە ئاماژە بەوەشکرد، لەنێو دەستگیرکراوەکاندا ئەندامێکی بەرەی نوسرە هەیە.
ئەو سەرچاوەیە دەلێت، لە ماوەی رابردوودا بەرەی نوسرە دەستیکرد بە هەڵمەتێکی دەستگیردکردنی ئەندامانی بە تومەتی پەیوەندی وهاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئەمەش وایکردووە دەیان کەس لە ئەندامانی بەرەی نوسرە بەرەو ناوچەکانی عەفرین یان خاکی تورکیا هەڵبێن.
هاوکات ئێوارەی دوێنێ شەممە، جەندرمەی تورکیا هێرشی کردە سەر کۆمەڵێک سوریی لەکاتێکدا هەوڵیان دەدا بچنە نێو خاکی تورکیا لە گوندەواری عەفرین لە باکوری حەلەب.
سەرچاوە خۆجێیەکانی ناوچەکە بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، لە کاتی هەوڵدان بۆ بەزاندنی سنوری سوریا و تورکیا لە نزیک گوندی دێر سەوان لە باکوری رۆژهەڵاتی عەفرین، جەندەرمەی تورکیا بە توندی لەو 18 کەس داوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا بەرەبەیانی ئەمرۆ ئەو گروپە 18 کەسی لەلای جەندرمە راگیرابوو، دواتر رادەستی گرۆپی پۆلیسی سەربازی لە عەفرین کران، دواتر بۆ عەزاز گواسترانەوە.
بەپێ قسەی هەندێک شاهیدحاڵ، نیشانەی ئەشکەنجەدانی توند بەسەر جەستەی دەستبەسەکراوەکاندا هەبوو، دەرکەوت، گەنجێکیش بەهۆی ئەشکەندانی توند بۆ نەخۆشخانەی شاری عەزاز گواسترایەوە.
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوە کردووە، پۆلیسی سەربازی تەواوی ئەو گروپەی لە بنکەی پۆلیسی سەربازی شارۆچکەی ساجۆ، لە گوندەواری عەزاز لە باکووری شاری حەلەب دەستبەسەر کردووە، کە سێ ژنیشیان تێدایە.