لە گرێ سپی ئۆپۆزسیۆنی سوریا 7 کەس دەستگیرکردن

رەقە – نۆرس پرێس

دوو گروپی چەکدار سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە نزیکن لە تورکیاوە، لەهەڵمەتێکدا کە لە گوندی “عەلی باجلیا” لە گوندەواری گرێ سپی لە باکووری شاری رەقە ئەنجامیاندا، حەوت کەسیان دەستگیرکرد.

سەرچاوەیەکی ئۆپۆزسیۆن بە نۆرس پرێس راگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمرۆ رۆژی یەکشەممە 30/7/2023 دوو هێزی پۆلیسی سەربازی و دەزگای ئاسایشی گشتی سوپای نیشتمانی هەڵیانکوتایە سەر 4 ماڵ لە گوندی “عەلی باجلیا” لە گوندەواری گرێ سپی، و 7 کەسیان دەستگیرکرد کە لەنێویانداعێراقییەک و گەنجێک خاوەن پێداویستی تایبەت هەبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە تۆمەتی کارکردن و پەیوەندیکردن لەگەل هێزەکانی سوریا دیموکرات خرایە پاڵ دەستگیرکراوەکان، ئێستاش چارەنوسیان دیار نییە و مەترسی لە سەر ژیانیان هەیە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، دەستگیرکراوەکان بۆ ناوەندی دژە تیرۆر لە گرێ سپی گواستراونەتەوە کە لە ژێر دەسەڵاتی هەواڵگری تورکیادایە.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو، بەهەمان تومەتی پەیوەندیکردن بە “هەسەدە”وە هێزی پۆلیسی سەربازی 3 کەسیان دەستگیرکرد و دەستدرێژیان کردە سەر ژنێک و لێیاندا.

بەپێی بەدواداچوونەوەکانی پەیامنێرانی نۆرس پرێس، لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆلی ئۆپۆزسیۆنی سوریا وهێزەکانی تورکیادا، بە بەردەوامی بە تۆمەتی جۆراوجۆر هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە دەستگیردەکەن.

ئەو ناوچانەی کە لەلایەن کوتلە دڵسۆزەکانی ئەنقەرە کۆنترۆڵکراون، شایەتحاڵی دەستگیرکردنی خەڵکی رەسەنن بە تۆمەتی لاواز بە ئامانجی فشارخستنە سەریان بۆ ئاوارەبوون یان رەشبگیریکردنیان بۆ کۆکردنەوەی پارە.