قامیشلۆ – نۆرس پرێس
بەهای لیرەی سوریی بەردەوامە لە دابەزینی بەهای خۆی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی، لە مامەڵەکانی رۆژی یەکشەممەدا، لە سەرانسەری سوریادا، چونکە نرخی ئەمرۆ زیاتر لە 13 هەزار لیرەی سوریی تۆمارکردووە، لەکاتێکدا لە دوێنێ کەمتر بووە.
لە دیمەشق نرخی دۆلار گەیشتە 13 هەزار و 200 لیرە فرۆشراو و 13 هەزار لیرەی کرین، هەروەک چۆن لە ئیدلب 13 هەزار لیرەی فرۆشراو و 12 هەزار و 900 لیرەی کرینی تۆمارکردووە، لە حەلەبیش نرخی ئاڵوگۆری دراو گەیشتە 13 هەزار و 200 کرین و 13 هەزار و 400 لیرە فرۆشراوە.
بەگوێرەی ئەو کەسانەی مامەڵەی ئاڵوگۆردەکەن بۆ نۆرس پرێس رایانگەیاند، نرخی لیرە بەرامبەر دۆلار لە بازاری قامیشلۆدا 13 هەزار لیرە بۆ فرۆشتن و 12 هەزار و 800 لیرە بۆ کرین تۆمارکراوە.
نرخی ئاڵوگۆری دراو لە حەسەکە و رەققە بۆ کرین گەیشتە 12 هەزار و 900 لیرە و بۆ فرۆشتنیش گەیشتە 13 هەزار لیرە.
لەکاتێکدا بانکی ناوەندی لە دیمەشق نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە لیرەی
سوری بە 9 هەزار و 900 لیرە پاراست.