بە تێچووی 12 هەزار دۆلار پڕۆژەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی قامیشلۆ دادەنرێت
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمرۆ یەکشەممە، 30ی تەمموزی 2023،کارگێرێک لە بەرێوەبەرایەتی ئاوی خواردنەوە لە قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، خەریکە دەست بە پرۆژەیەک دەکەن بۆ جیاکردنەوەی تۆرەکانی ئاوی هەرێمی رۆژئاوا لە ناوچەی رۆژهەڵاتی شارەکە، بۆ دەستەبەرکردنی پشکی یەکسان و چارەسەرکردنی کێشەی ئاو بەتەواوی.
دانیشتوانی گەرەکەکانی قامیشلۆ بەدەست کەمی ئاوەوە دەناڵێنن، بەتایبەت لە وەرزی هاویندا، بە لاوازی پەمپ دەکرێت، یان ناتەبایە لەگەڵ کاتژمێرەکانی بەستنەوەی کارەبا، ئەمەش لە ئاو بێبەشیان دەکات و پەنا بۆ تانک دەبەن بۆ پرکردنەوەی تانکی ماڵەکانیان.
واسڵ ئەسعەد، کارگێر لە بەرێوەبەرایەتی ئاوی خواردنەوە لە قامیشلۆ، بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەرێی پەسەندکردنی بودجەی پرۆژەکەن بۆ دەستپێکردن، روونیشیکردەوە، تێچووی پرۆژەکە 12 هەزار دۆلارە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای پەسەندکردنی پرۆژەکە و دەستەبەرکردنی بودجە لە دارایی گشتی، لە ماوەی هەفتەیەکدا پرۆژەکە تەواو دەبێت.
شاری قامیشلۆ سێ وێستگەی ئاوی پێدەدرێت، کە بریتین لە وێستگەی ئەلهیلالیە، کە 75%ی ئەو شارە دابیندەکات، جگە لە هێڵەکانی بەنداوی سەفان و ئەلجەغجەج، بە گوتەی ئەسعەد.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەنگاوە “سەرکەوتووە” بەمەبەستی دابینکردنی بری زیاتر بۆ پێدانی ئاوی دانیشتوانی شارەکە، ئاماژەی بەوەشکرد کە “بە رۆژ دابەشبوونێک روودەدات، بۆ دابینکردنی ئاو بۆ ناوچەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا”.