لە رۆژئاڤا بانگەشەی خۆپیشاندانی کراوە دەکرێت لەبەردەم بنکە سەربازیەکاندا
رەققە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ، پێنجشەممە، چالاکوانانی رۆژئاوای کوردستان داوای خۆپیشاندان و مانگرتنی کراوەیان کرد لەبەردەم بنکە سەربازییەکانی ناوچەکەدا.
چالاکوانان راگەێندراێکیان لە رێگەی روپەڕە ناوخۆییەکانەوە لە سۆشیال میدیا بڵاوکردەوە و داوای دەستپێکردنی دانیشتنی کراوەیان کرد لەبەردەم بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بنکەکانی ڕووسیا.
عومەر محەمەد، چالاكوانی مەدەنی خەڵكی شاری رەققە رایگەیاند، ئەو بنكە سەربازییانەی ئێستا هەن نوێنەرایەتی ئەو وڵاتانە دەكەن كە بەشداربوون لە رێككەوتنی ئاگربەست كە لە مانگی تشرینی یەكەمی 2019 لەگەڵ توركیا واژۆ كرابوو.
ڕوسیا کە ڕێککەوتنی ئاگربەستی لەگەڵ تورکیا واژۆ کردووە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وەک هاوبەشی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” بەرپرسیارن لە ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا، بە گوتەی “محەممەد”.
تایبەت بە نۆرس پرێس، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە هەنگاوەکانی رەتکردنەوەی دەسدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی سوریا و رۆژاڤا دەبێت وەرچەرخانێکی دیکەی ناوازەیان هەبێت، جگە لەوەی کە پێویستە بەڕێوبەری خۆسەری کە فشاری دیپلۆماسی بۆ سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستپێبکات.
ئەو پێیوایە بەردەوامبوونی پێشڤەچوونە سەربازییەکانی تورکیا بەبێ هەڵوێستێکی ڕوون لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە، سەدان هەزار دانیشتوو دەخاتە ژێر چەقۆی حکومەتی تورکیاوە، کە ماوەیەکە دەستیکردووە بە چڕکردنەوەی پێشێلکارییەکانی.
راشیگەیاند، چالاكوانانی مەدەنی و سیاسی لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا دەیانەوێت پەیامێك بگەیەننە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كە تیشك دەخاتە سەر هەڵسوكەوتی تاوانكاری توركیا بەرامبەر بە دانیشتوانی بێ بەرگری.