خۆسەری سەرۆکۆنەی بێدەنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ورووسیا دەکات لە هەمبەر بۆردومانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی
قامشڵۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان، لە ڕێگەی راگەێنراوێکەوە، بێدەنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لایەنی گەرەنتیدەری رووسیای سەبارەت بە بۆردومانی بەردەوامی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی سەرکۆنە کرد.
هەینی رابردوو، هێزەکانی سوریای دیموکرات رایانگەیاند، چوار شەڕڤانی سەر بە ئەرکی بەرگری خۆیی، گیانیان لەدەستداوە، بەهۆی بە ئامانجگرتنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە لە گوندێکی سەر بە قەزای عامودا لە گوندەواری رۆژئاوای قامشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان.
لە راگەیەندراوەکەی بەڕیوبەری خۆسەریدا هاتووە: “ئێمە ئەو تاوانانە بەتەواوی شەرمەزار دەکەین، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی گەرەنتیکەری ئاگربەست بێدەنگن بەرامبەر بەم تاوانانە، ئەم لایەنانەش بە بەرپرسیار دەزانین لە بەردەوامیی هێرشەکانی تورکیا، کە رۆژ لە دوای رۆژ توندتر دەبن، لەگەڵ بەردەوامی بێدەنگیی ئەو لایەنانە”.
ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەم دۆخە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر چالاکییە هاوبەشەکانی نێوان ئەوان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەبێت.
بەڕێوبەری خۆسەری بۆردومانەکەی تورکیای بە “ڕقێکی شاراوە کە پێچەوانەی هەموو هەوڵێکە بەئاراستەی گەیشتن بە سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و داعش بەتایبەتی” وەسف دەکات.