وەزیری دەرەوەی کوەیت بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدا
هەولێر – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ شەممە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد ئەلسەحاف رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە، سالم عەبدوڵڵا ئەلجابر ئەلسەباح، وەزیری دەرەوەی کوەیت، بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدا.
هەروەها بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، سالم عەبدوڵڵا ئەلجابر ئەلسەباح بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدای پایتەختی عێراق، بڕیارە لە ماوەی سەردانەکەیدا، چاوی بە هەرسێ سەرۆکایەتییەکە بکەوێت، هەروەها چاوی بە فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەش دەکەوێت.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووە کە، “ئەلجابر ئەلسەباح جگە لە فواد حسێن، هاوتا عێراقیەکەی، لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی دیکەی عێراق کۆدەبێتەوە و لەگەڵیان تاوتوێی کۆمەڵێک بابەتی دوو قۆڵی دەکات کە جیگەی گرنگی هەردوولان، لە پێش هەموویانەوە پرسی دووبارە کێشانەوەی سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات”.