تەحریری شام دوو کارمەندی ئەمنی خۆی دەستگیر دەکات
ئیدلیب – نۆرس پرێس
ئێوارەی ڕۆژی شەممە، دەزگای ئاسایشی گشتیی دەستەی تەحریر شام دوو ئەندامی خۆی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شاری ئیدلیب و گوندەوارەکانی دەستگیرکرد.
سەڕچاوەیەکی تایبەت ئاشکرایکرد، دەزگای ئاسایشی گشتی دەستەی تەحریرشام هەڵیانکوتاوەتە سەر دوو ماڵ لەگەڕەکی شێخ سولس و گەڕەکی قسوور لەشاری ئیدلیب، دوو کارمەندی ئەمنی لە ناو وێستگەی 107ی دەزگای ئاسایشی گشتی بەتۆمەتی مامەڵەکردن لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستگیرکردووە.
هەروەها ئاسایشی گشتی ئەفسەرێکی ئەمنی لە شارۆچکەی ئەریحا لە گوندی مەستۆمای باشووری ئیدلیب دەستگیرکردووە، بە هەمان تۆمەت ئەفسەرێکی تریشی دەستگیرکردووە.
لەنێو دەستگیرکراوەکاندا لێکۆڵەر قوسەی ئەحمەد کە ناسراوە بە ئەبو مغیرەی سجون هەیە کە یەکێکە لە لێکۆڵەرە دیارەکانی دەزگای ئاسایشی گشتی بەتایبەتی لە دۆسێەکانی تیرۆردا.
دەستەی تەحریر شام بەردەوامە لە دەستگیرکردنی کارمەندە ئەمنییەکانی خۆی، تۆمەتباریان دەکات بەوەی کە دەستیان هەیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بەو هۆیەشەوە ژمارەی دەستگیرکراوان لە 360 دەستگیرکراو تێپەڕاندووە.
بەگۆێرەی زانیارەکانی نۆرس پرێس، یەکشەممەی ڕابردوو دەستەی تەحریر شام دوو دەستگیرکراوی خوی دوای ئەوەی نزیکەی 8 مانگ دەستگیری کردبوون لە سێدارەدران، بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئیدلیب، بەبێ ئەوەی دادگایی بکرێن و ڕێگاش بەکەس نەدراوە کە بەدرێژایی دەستبەسەرکردنیان سەردانیان بکەن.