لە دێرەزوور کەسێک گیانی لەدەست دا و چوار کەسی تریش برینداربوون
دێرەزوور – نۆرس پرێس
رۆژی شەممەی ڕابردوو ئەندامێکی سوپای پاسداران کوژرا و چواری دیکەش برینداربوون کاتێک ئۆتۆمبێلەکەیان لە شارۆچکەی دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کرایە ئامانج.
سەڕچاوەیەکی سەربازی لەسوپای پاسدارانی ئێران لە دێرەزوور ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ شەممە چەکدارانی نەناسراو بە ئارپیجی و دۆشکه ئۆتۆمبێلێکی سەڕبازی شۆڕشگێڕی ئێرانیان لەنزیک بادیە ئەلقوریا له گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور کردە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکە بووە هۆی کوژرانی سەربازێک و برینداربوونی چوار سەربازی تر، هەموشیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی مەیدانی لە شارۆچکەی ئەلمەیادین لەگوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، دۆخی تەندروستی بریندارەکانیش ناجێگیرە.
دوای هێرشەکە، سوپای پاسدارانی ئێران هێزی سەربازیی لە شوێنی ڕووداوەکە بۆ ڕاوەدوونانی هێرشبەرەکان بڵاوکردووەتەوە و هەر لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانییەوە هێزەکانی پاسداران گەمارۆی ئەمنییان بەسەر شارۆچکەکەدا سەپاندووە.