هەولێر- نۆرس پرێس
كۆی گشتی فرۆشی بانكی ناوەندی عێراق لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، زیاتر لە یەك ملیار دۆلاری ئەمریكی بووە.
بانكی ناوەندی عێراق لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ كە زیادكردنەكەی تێدا كرایەوە، یەك ملیار و 113 ملیۆن و 427 هەزار و 782 دۆلاری فرۆشتووە.
ڕێژەی فرۆشی ڕۆژانەش 222 ملیۆن و 685 هەزار و 556 دۆلار بووەو بە ڕێژەی 0.2% بەرزبووەتەوە لەوەی لە هەفتەی پێشوودا تۆماركراوە، كە ڕێژەكە 222 ملیۆن و 445 هەزار و 585 دۆلار بووە.
شایانی باسە چەند رۆژێك لەمەوبەر نرخی 100 دۆلار لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەرزبووەو گەیشتە 158 هەزار و 500 دینار، ئەمەش نیگەرانی لای هاوڵاتیان دروست كرد، لەئێستاشدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 153 هەزارو 300 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.