هێزێکی عێراقی شەش ئەندامی داعش دەسگیر دەکات

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ، پێنجشەممە، دەزگای هەواڵگری عێراق دەستگیرکردنی 6 ئەندامی دیاری رێکخراوی “داعش”ی لە سێ پارێزگا راگەیاند.

لە راگەێندراوێکی دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە کە لە ناوچەی زعفەرانیە لە بەغدا بەهۆی دانپێدانانی یەکێک لە تۆمەتبارەکانەوە، گەشتوونەتە شوێنی کەسەکە و لە بۆسەیەکدا دەستگیریان کردووە.

لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا کە مەفرەزەکانی دەزگای ئەمنی لە پارێزگای کەرکوک ئەنجامیاندا، چوار ئەندامی “مەترسیدار” ی داعش، دەستگیرکران.

بە وتەی ئاژانسەکە، دواتر لە ڕێگەی لیستی داواکراوانەوە ئاشکرا بوو، یەکێک لەو چوار ئەندامە لە “سەربازگەی ئەبو حەمزە ئەلموهاجیر”ی سەر بە داعش، کاری کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، یەکێکی دیکە لە داواکراوان بەپێی ماددەی چواری “تیرۆر” لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیرکراوە.