نزیكەی 30 دەستپێشخەری ئاشتی لەسەر ئۆكرانیای گەیشتوونەتە رووسیا

هەولێر- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا رایگەیاند، نزیكەی 30 دەستپێشخەری ئاشتی سەبارەت بە ئۆكرانیا گەیشتوەتە وڵاتەكەی و سەرجەمیان تاوتوێ دەكرێن.

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ڕوسیا نزیكەی 30 دەستپێشخەری ئاشتی لە ڕێگەی كەناڵە فەرمی و نافەرمیەكانی پەیوەندیكردن لەسەر ئۆكرانیای پێگەیشتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا بەرپرسانی روسیا تاوتوێی سەرجەم دەستپێشخەریەكان دەكەن، تاوەكو ئێستاش دەرگای دانوستان و گفتوگۆیان بەڕوی هیچ وڵاتێكدا کە تایبەتن بە ململانێی ئۆكرانیا دانەخستووە.

پێشتریش ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاندبوو، هەر دانوستانێكی ئاشتی دەبێت دوای كشانەوەی هێزەكانی ڕوسیا لە خاكی ئۆكرانیا ئەنجامبدرێت