بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما چالاکییە وەرزشییەکان لە دێرەزوور رادەگیرێت

دێرەزوور-نۆرس پرێس

لیژنەیەکی ناوخۆیی کە بۆنە وەرزشییەکان رێکدەخات، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکانیان لە دێرەزووری رۆژئاوای کوردستان راگرت.

یاسین ئەلخەلەف، بەرپرسی لیژنەی لاوان و وەرزشی لە دێرەزوور، رایگەیاند، سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکانیان راگرتووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.

ئەلخەلەف ئاماژەی بەوەشکرد، پاڵەوانێتییەکی تۆپی بالەیان بۆ پیاوان راگرتووە، کە بریاربوو لە هۆڵی وەرزشی ناوچەی ئەلمەعمال بەرێوەبچێت، هەروەها پاڵەوانێتی شەترەنج بۆ لاوان ، کە بریاربوو لە ناوچەی هەجینی رۆژهەڵاتی دێرەزوور ئەنجامبدرێت دواخرا.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، راگرتنی چالاکییەکان دوای چەندین بانگەشەی وەرزشوانانی ناوچەکە هات.

چالاکییە راگیراوەکان تاوەکو کۆتایی ئەو شەپۆلە گەرمایەی کە بەر ناوچەکە دەکەوێت دەمێننەوە.

هاوکات رۆژی چوارشەممەی رابردوو بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی رایگەیاند کە پلەکانی گەرما 7 پلە زیاترە لە رێژەی ساڵانەی خۆیان.