دەسەڵاتدارانی تورکیا 80 هاوڵاتی سوریی دیپۆرتدەکەنەوە
حەسەکە-نۆرس پرێس
رۆژی هەینی، 28ی تەمموز، دەسەڵاتدارانی تورکیا 80 کەسیان بۆ باکووری سوریا دیپۆرتکردەوە، لە دەروازەی سنووری سەرێ کانی لەگەڵ تورکیا، لە باکوری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا نزیک لە تورکیا.
بەرپرسێکی ئیداری لە دەروازەکە بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، دوێنێ دەسەڵاتدارانی تورکیا 80 پەنابەری سورییان لە تورکیا دیپۆرت کردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا دیپۆرتکردنەوەکان زۆر زیادیکردووە و زۆربەیان لە دەروازەکانی تەل ئەبیاد لە گوندەوارەکانی رەقە و سەرێ کانی لە باکوری حەسەکەن کە لەژێر کۆنترۆڵی کۆنترۆڵی گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریان کە نزیکن لە تورکیا.
دووشەممەی ڕابردوو، دەسەڵاتدارانی تورکیا 90 سورییان لە دەروازە سنوورییەکانی تەل ئەبیاد و راس ئەلعەین لەگەڵ تورکیا، لە باکووری رەقە و حەسەکە دیپۆرتکردەوە.