بلینکن پەیوەندی بە سەرۆکی دەستبەسەرکراوەوە دەکات.. کودەتاکەی نەیجیریا رووبەڕووی ئیدانەکردنی زیاتری نێودەوڵەتی دەبێتەوە
قامیشلۆ-نۆرس پرێس
نەتەوە یەکگرتووەکان، فەرەنسا و ئەمریکا داوای گەڕانەوەی رژێمی هەڵبژێردراوی “دیموکراسی” لە نەیجیریا کرد کە هەفتەی رابردوو شایەتحاڵی کودەتاکە بوو، هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی لابراوی نەیجیریا ئەنجامدا و پشتیوانیی بێوچانی خۆی بۆ دەربری .
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، درەنگانێکی ئێوارەی هەینی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە محەمەد بازوم، سەرۆکی لابراوی نەیجیریا رایگەیاند، ئەمریکا پشتگیری لە گەڕانەوەی مافە دەستوورییەکانی سەرۆکی نەیجیریا دەکات لەدوای ئەو کودەتا سەربازییەی لە وڵاتەکەدا ئەنجامدرا.”
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە کە واشنتۆن پەیوەندی لەگەڵ “گرووپێکی بەرفراوان” لە سەرکردە سەربازییەکانی نەیجەر دەکات، دوای ئەوەی سەرکردەکانی کودەتاکە دوای دەستبەسەرکردنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی دیموکراسی وڵاتەکە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان “گۆرانکاری نادەستووری حکومەتی شەرعی”ی ئیدانە کرد و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی بازوومی کرد.
گوتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی، جۆن کیربی رایگەیاند، واشنتۆن ئیدانەی هەر هەوڵێک دەکات بۆ دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات بە زۆر، هۆشداریشیدا لەوەی کە کودەتا سەربازییەکە دەتوانێت ببێتە هۆی وەستاندنی ئاسایش و هاوکارییەکانی ئەمریکا لەگەڵ نەیجەر.
نەیجەر کە دەکەوێتە ناوەراستی کیشوەری ئەفریقا، هاوبەشێکی سەرەکییە لە شەری ئەمریکا دژی ئەو گروپانەی کە بە “گرووپە جیهادییەکان” وەسفی دەکەن.
لەگەڵ راگەیاندنی کودەتاکە، راپۆرتە میدیاییەکانی رۆژئاوا بە شێوەیەکی بەرفراوان باسیان لە کاردانەوەکانی کرد لەسەر هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە توندرەوەکان کە لە کیشوەری ئەفریقادا بەربڵاون، بەتایبەتی ئەو گروپانەی کە راستەوخۆ پەیوەندییان بە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ەوە هەیە.
لە نەیجەر زیاتر لە هەزار سەربازی ئەمریکی لە دوو بنکەدا لانیکەم جێگیرکراون. پنتاگۆن رۆژی هەینی رایگەیاند، وەزیری بەرگری لۆید ئۆستین لە نزیکەوە چاودێری رووداوەکان دەکات.
هاوکات ئەمرۆ شەممە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بەرگری لە وڵاتی نەیجەر دەکات.
فەرەنسا نزیکەی هەزار و 500 سەربازی لە نەیجەر هەیە کە دوا هاوپەیمانییەتی لە ناوچەی ساحلی ئەفریقا، دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵدا هێزەکانی فەرەنسا ناچار بوون لە وڵاتی دراوسێی بکشێنەوە.
ماکرۆن ئەوەی روویدا بە کودەتایەک دژی شەرعیەت و “رێکارێکی زۆر مەترسیدار بۆ نەیجەر و هەموو ناوچەکە” وەسفکرد و داوای ئازادکردنی بازووم و “گەراندنەوەی نەزمی دەستووری” کرد.
بازوم و خێزانەکەی لە رۆژی چوارشەممەوە لە شوێنی نیشتەجێبوونیان لە کۆشکی سەرۆکایەتی راگیراون و توانی پەیوەندیی دەرەکی ئەنجامبدات، لەنێویاندا پەیوەندییەکەی لەگەڵ بلینکن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، بلینکن بە جیا لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەکەی کاترین کۆلۆنا قسەی کردووە سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ گەراندنەوەی دەستوور لە نەیجەر.