داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی دوو هێرش لە دیمەشق دەگرێتە ئەستۆ
دیمەشق-نۆرس پرێس
رۆژی هەینی، 28ی تەمموزی 2023، داعش لە رێگەی ناسیاوەکانی نزیک لە خۆیەوە، بەرپرسیارێتی خۆی لە دوو هێرشی گرتە ئەستۆ کە زیارەتکارانی شیعەیان کردە ئامانج لە ناوچەی سەیدە زەینەب لە باشووری دیمەشق.
ئاژانسی هەواڵی ئەعماق کە نزیکە لەو رێکخراوە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، “چەکدارانی رێکخراوەکە توانیان ئەو سنووردارکردنە ئەمنییانە پێشێل بکەن کە لەلایەن هێزەکانی حکومەت و کوتلە لایەنگرەکانی ئێرانەوە سەپێنراون بۆ سەر ناوچەی سەیدە زەینەب، کە شوێنی مەبەستە بۆ سەردانیکەرانی شیعە لە ناوخۆ و دەرەوەی سوریاوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “چەکدارانی داعش توانیان ماتۆرسکیلێکەوە کە بۆمبی پێوە لکێندرابوو بتەقێننەوە، بەهۆیەوە دەیان کوژراون و نزیکەی چل کەسی دیکەش برینداربوون و زیانی ماددیشیان بە شوێنەکە گەیاندووە”.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکرد کە بۆردومانێکی تری چەکدارانی رێکخراوەکە سێشەممەی رابردوو ئەنجامدرا، بەهەمان شێوە پاسێکی گواستنەوەی لە نزیک هەمان ناوچە کردە ئامانج، کە بەلایەنی کەمەوە دوو برینداری لێکەوتەوە و پاسەکەش لەناوچوو.
پێنجشەممەی رابردوو وەزارەتی ناوخۆی سوریا رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی ماتۆرسکیلێک لە ناوچەی سەیدە زەینەب لە گوندەوارەکانی دیمەشقی پایتەخت پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و 21 کەسی دیکەش برینداربوون.