ڕووسیا و ئەفریکا دەیانەوێت هاوکارییەکانیان لە ژمارەیەک کەرتدا بچەسپێنن

دیمەشق – نۆرس پرێس

رۆژی هەینی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا لە میانەی کۆبوونەوەی لوتکەی رووسیا و ئەفریکا ڕایگەیاند، ڕووسیا و ئەفریکا هاودەنگن لە هەوڵەکانیان بۆ جیهانێکی فرە جەمسەری.

چوارشەممەی ڕابردوو ژمارەیەک شاند لە وڵاتانی ئەفریکا بە مەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی ڕووسیا و ئەفریکا گەیشتنە سان پترسبۆرگ و لە فڕۆکەخانەی پولکۆڤۆ لەلایەن میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیاوە پێشوازیکران.

پوتین لە لوتکەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووسیا ئامادەیە بۆ لێکۆڵینەوە لە پێشنیازەکانی فراوانکردنی نوێنەرایەتی ئەفریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لەوانەش لە چوارچێوەی سیاسەتی چاکسازی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

پوتین ئارەزووی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری نزیک لە نێوان دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسای ئەفریکا و دەزگاکانی ڕووسیا کە ئەم کارەیان پێ سپێردراوە، ڕوونیکردەوە کە ژمارەیەک وڵاتی ئەفریکی هەن بەشداری مانۆڕە سەربازییەکانی ڕووسیا دەکەن، هەروەها ڕایگەیاندووە، ڕووسیا چەک بۆ سوپاکانی نزیکەی 40 وڵاتی ئەفریکا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنە دوولایەنەکاندا دابین دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم لوتکەیە کە بەڕێوەدەچێت، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ڕووسیا و ئەفریکا دەیانەوێت هاوکارییەکانیان لە ژمارەیەک کەرتدا بچەسپێنن و بازرگانانی ڕووسیا شتێکیان هەیە کە پێشکەشی هاوتا ئەفریکییەکانیان بکەن، وەک ئاڵوگۆڕی بازرگانی.

 سەرکردەکانی وڵاتانی ئەفریکا هەوڵێکیان دابوو بۆ نێوەندگیری بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ململانێی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ، وەک شاندێک کە ژمارەیەک سەرکردەی ئەفریکای لەخۆگرتبوو لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیراندا چوونە مۆسکۆ و کیێڤ، و بەجیا چاویان بە پوتین و کیێڤ کەوت هاوتا ئۆکراینییەکەی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی و شاندەکە لەو کاتەدا داوای وەستاندنی شەڕیان دەکرد، هەوڵەکانیان هیچ ئەنجامێکی نەبوو.

پێشنیارەکانی ئاشتی ئەفریکا لەو کاتەدا بریتی بوون لە کەمکردنەوەی پەرەسەندنی نێوان هەردوو لایەن، دانپێدانان بە سەروەری وڵاتان وەک لە نەتەوە یەکگرتووەکان دانیان پێداناوە، هەروەها دابینکردنی گەرەنتی ئاسایش بۆ هەموو لایەنەکان.

ئەمڕۆ پوتین سەبارەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکرانیا لەلایەن ئەفریکاوە گووتی، هەنگاوەکانی ئەفریکا گرنگن بۆ چارەسەرکردنی کێشە نێودەوڵەتییەکان، چونکە هیچ نێوەندگیریەک نییە لەلایەن جیهانی بەناو دیموکراسی ئازادەوە.

ئەمڕۆ لوتکەی ڕووسیا و ئەفریکا لە سانت پترسبۆرگ بەڵێنەکانی ڕووسیا بۆ پاڵپشتیکردنی وڵاتانی کیشوەرەکە لە بوارە جیاوازەکانی وەک  خۆراک و وزە کۆتایی بەکارەکانی هێنا.

ئامادەکردن وداڕشتنەوە: سەعەد یازچی