شارەزایەكی كەشناسی: ئەمساڵ وەرزی گەرما زووتر كۆتایی دێت

هەولێر- نۆرس پرێس

شارەزایەكی بواری كەشناسی رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ بەراورد بەساڵی رابردوو وەرزی گەرما زووتر كۆتایی دێت و لە دوو رۆژی داهاتوشدا پلەكانی گەرما بەڕێژەی 2-3 پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە.

شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری كەشناسی لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشکرایکرد، بەهۆی زیاد بوونی كەمێك لەكاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی زەریای هیندی ئەمڕۆ هەینی بۆ شەممە پلەكانی گەرما بە یەك بۆ دوو پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە لەسەر ناوچە جیا جیاكان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممە دووبارە لەسەرجەم ناوچەكان بەڕێژەی 2° تا 3 ° سیلیزی دادەبەزنەوە.

هیدایەت باسی لەوەشكردوە، سەبارەت بەگەرمای مانگی هەشت و دەنگۆی هاتنی گەرمای زۆر بەهێز تێیدا دورە لەڕاستیەوە هاوشێوەی شەپۆلە گەرماكانی ڕابردوو و گەرمایەكی سەلامەت و ئاساییە و پلەكانی گەرما 2 ° تا 3 ° زیاتر بەرز نابێتەوە، وادەی كۆتایی هاتنی وەرزی گەرمای ئەمساڵ زووتر لەساڵی رابردوو كۆتایی دێت.