ئاسایشی هەولێر چوار کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر دەکات
هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، چوار تۆمەتبار، کە سەر بە چەند باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەرن لەکاتی کڕین و فرۆشتنی ئەو ماددانە دەستگیرکراون.
ئاسایشی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە تیایدا هاتووە، “دوای کۆکردنەوەی زانیاری تەواو لەسەر چەند باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر لەلایەن تیمەکانمان لە ئاسایشی هەولێر، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، چوار لەئەندامانی ئەو باندەی ماددەی هۆشبەر، لەکاتی فرۆشتن و دابەشکردنیدا دەستگیرکران”.
بە گوێرەی ئاسایشی هەولێر، لەکاتی دەستگیركرنیشیاندا دەست بەسەر چەند چەکێکی بێ مۆڵەت و بڕێک ماددەی هۆشبەر لەجۆری (مەریوانە، حەشیش، کریستاڵ و هیرۆین) گیراوە.
راشیانگەیاند، “هێزەکانی ئاسایش دەستیشان بەسەر چەند کەلوپەلێکی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەریشدا گرتوە و لەئێستاشدا تۆمەتباران رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر”.