دانیشتووانی قامشلۆ یادی قوربانیانی تەقینەوەکەی “گەڕەکی رۆژئاوا”یان بەرز راگرت
قامشلۆ – نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشەممە، دەیان کەس لە دانیشتووانی شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان، یادی حەوت ساڵەی قوربانیانی تەقینەوەکەی گەڕەکی رۆژئاوا “حەی ئەلغەربی”یان بەرز راگرت.
یادەکە لە هەمان شوێنی تەقینەوەکە لە “گەڕەکی رۆژئاوای” قامشلۆ بەڕێوەچوو و بە خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی قوربانیان دەستیپێکرد.
پاشان وێنەی قوربانییان بەرزکردەوە و مۆمیان داگیرساند و دەستە گوڵیان بۆ وەک یادی قوربانییان هێنا.
تەقینەوەکەی “گەڕەکی ڕۆژئاوا”ی شاری قامیشلۆ لە ساڵی 2016 روویدا و بەهۆیەوە زیاتر لە 240 کەس بە گیانلەدەستدان و بریندارەوە بوون بە قوربانی، دواتر رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” بەرپرسیارێتی خۆی لە بۆردومانەکە راگەیاند.