تورکیا ڕێپێوانێک و دوو ئۆتۆمبێلی لە گوندەوارەکانی قامشلۆ کردە ئامانج
قامشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی پێنجشەممە، تورکیا ڕێپێوانێک و دوو ئۆتۆمبێلی لە نێوان گوندەکانی تل مەعروف و خەزنە لە گوندەوارەکانی باشووری قامشلۆ کردە ئامانج.
پەیامنێری نۆرس پرێس ڕایگەیاند، بەئامانجگرتنەکە لەسەر ڕێگای نێوان گوندەکانی تل مەعروف و خەزنەی بەرامبەر گوندی ئەلشەیبانیەیە و قوربانی و برینداریشی لێکەوتووەتەوە.
تا کاتی ئامادەکردنی هەواڵەکە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆهیچ لێدوانێکی لەسەر بەئامانجکردنەکە نەداوە لە کاتێکدا شایەتحاڵەکان دەڵێن ئەمبولانسەکان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.