هێزە عێراقییەکان دەستگیرکردنی 4 ئەندامی داعش ڕادەگەیەنن

هەولێر – نۆرس پرێس

رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، هێزە عێراقییەکان ڕایانگەیاند، لە پارێزگای نەینەوا، لە باکووری ئەو وڵاتە، 4 ئەندامی ڕێکخراوی تیرورستی داعشیان بەدیل گرتووە.

بەیاننامەیەکی دەزگای هەواڵگری عێراق، کە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، مەفرەزەکانی دەزگای هەواڵگری تایبەتمەند لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە نەینەوا توانیویانە 4 داواکراو دەستگیربکەن کە سەر بە داعش بوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بە پشکنینی داتاکان بەڵگەنامەیان لەبەردەستدایە کە ئیدانەی داواکراوان دەکەن بەهۆی ئەوەی سەر بە فیرقەی نەهاوند و فەرمانگەی سەربازان و ئۆردوگا گشتییەکانی ڕێکخراوەکەن.

هەواڵگری ئاماژەی بەوەدا کە لێدوان و دانپێدانانەکانیان دان بە پەیوەستبوونیان بە ڕێکخراوەکەدا دەنێن، هەروەها ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون بۆ وەرگرتنی سزاکەیان بەپێی یاساکان.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی