بۆ کەسانەی بەدەست ئەم نەخۆشییەوە دەناڵێنن.. ئاگاداری کەمی ڤیتامین D بن

هەولێر – نۆرس پرێس

لە هۆشدارییەکی روون بۆ نەخۆشانی سەدەف، توێژینەوەیەکی ئەمریکی گەورەترین بەدواداچوونی تاوەکو ئێستا ئەنجامداوە لەسەر نزیکەی 500 حاڵەت، دەریخستووە کە نەبوونی ڤیتامین D یان کەمبوونەوەی، رێژەی تووشبوون بە نەخۆشی سەدەف بە توندی زیاد دەکات.

دۆزینەوەکان لەلایەن پزیشکی پسپۆری پێست لە زانکۆی براون یونیۆنگ چۆ و هاوکارەکانی و لە گۆڤاری ساینس ئەلێرت بڵاوکراونەتەوە، ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو کەسانەی ئەم حاڵەتە بێزارکەرەی پێستیان هەیە، کە زیاتر لە 8 ملیۆن کەس لە ئەمریکا تووشی دەبێت، لەوانەیە سوودمەندبن .

سەدەف چییە؟

نەخۆشی سەدەف، نەخۆشییەكی پێستە كە دەبێتە هۆی ئەوەی خانەكانی پێست تاوەکو دە هێندە خێراتر لە حاڵەتی ئاسایی زیاد بكەن. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی پێستەكە كۆببێتەوە و ببێتە پەڵەی سوور كە بە توێكڵی سپی داپۆشراوە.

 دەتوانن لە هەر شوێنێك گەشە بكەن، بەڵام بە زۆری لەسەر پێستی سەر، ئانیشك، ئەژنۆ و بەشی خوارەوەی پشت دەردەكەون، سەدەف لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر ناگوازرێتەوە، هەندێكجار لە ئەندامانی هەمان خێزاندا ڕوودەدات، بە زۆری نەخۆشی سەدەف لە سەرەتای تەمەنی پێگەشتندا دەردەكەوێت. لە زۆربەی خەڵكدا گاریگەری لەسەر بەشێكی كەمی جەستەی دەبێت، بەڵام لە حاڵەتە توندەكاندا، سەدەف دەتوانێت بەشێكی زۆری جەستە داپۆشێت.

زانایان پێیان وایە ڤیتامین دی رۆڵی هەیە لە رێگریکردن لە گەشەکردنی نەخۆشییەکانی پێست لە رێگەی گۆرینی وەڵامی بەرگری لەش و کارکردنی راستەوخۆ لەسەر چاککردنەوەی خانەکانی پێست.

ئاستی ڤیتامین D ی ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی سەدەف بوون لە نمونەیەکی نوێنەری دانیشتوانی ئەمریکا هەڵسەنگێندرا، توێژەران رووبەری جەستەیان بەکارهێنا کە خۆیان راپۆرتیان کردبوو کە تووشی سەدەف بوون بۆ پێوانەکردنی توندی نەخۆشییەکە لە هەر تاکێکدا، هەروەها زانیارییان لەسەر ئاستی ڤیتامین D لە نمونەی خوێن کۆکردەوە.

پەیوەندی راستەوخۆ بە نەخۆشیەکەوە

پاش رێکخستنی داتاکان بۆ هۆکارەکانی شێوازی ژیان وەک تەمەن، رەگەز، نەتەوە، پێوەرەکانی بارستەی جەستە و خووی جگەرەکێشان، شیکارییەکە دەرکەوت کە ئەو کەسانەی ئاستی ڤیتامین D یان کەم بووە توندترین نەخۆشی سەدەفیان هەیە، لە لایەکی ترەوە ئەو کەسانەی ئاستی ڤیتامین دییان بەرز بووە کەمتر دووچارئ نەخۆشی سەدەف بوون.

ئەم پەیوەندییە ئەوە پیشان دەدات کە ڤیتامین D لەوانەیە کاریگەری لەسەر چۆنیەتی گەشەکردنی سەدەف هەبێت.

هەرچەندە ئەنجامەکان ئاماژە بەوە دەکەن، بە گوتەی توێژەران، خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین D یان تەواوکەری زارەکی رەنگە هەندێک سوودیش بۆ نەخۆشانی سەدەف دابین بکات، بەڵام ئاماژەیان بە پێویستی ئەم بابەتە کردووە لە ژێر چاودێری پزیشکی پسپۆردا، بەڵام خواردنی تەواوکەرەکان بەبێ ئامۆژگاری پزیشکی دەتوانێت مەترسیدار بێت و کارلێک لەگەڵ دەرمانەکانی تردا بکات.