بۆ سێیەم رۆژ لە سەر یەک ئاگری دارستانەکانی سوریا بەردەوامە و  70٪ کۆنترۆڵکراوە

لازقییە – نۆرس پرێس

جەلال داود، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی لە لازقییە رایگەیاند، رێژەی کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکانی  پارێزگەی لازقییە گەیشتووەتە 70٪.

جەلال داود لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی “وەتەن” رایگەیاند، هەوڵەکانی تیمی ئاگرکوژێنەوە لە ناوچەکانی مەشقیتە، شاخی دێر حەنا و رەبیعە بەردەوامن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوچەکانی جورەت مای و ریحانیا، بەهۆی هەڵکردنی بایەکی خێرا، هەندێک شوێن ماوەن کە هێشتا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، کە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئەرکدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگری کەنار ئاوەکانی سوریا کە ئەمە ماوەی سێ رۆژە بەردەوامە.

پێشتر پارێزگاری لازقییە رایگەیاندبوو، کە تیمەکانی سوریا و بە هاوکاری رووسیا کار دەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.