سیستمێکی خۆراکی دەتوانێت ببێتە هۆی تەمەنێکی درێژتر و تەندروستتر

هەولێر – نۆرس پرێس

توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن کە خواردنی زیاتری خۆراکە سەوزەکان دەتوانێت یارمەتیتبدات تەمەنێکی درێژتر و تەندروستتر بژیت.

راپۆرتێکی رۆژنامەی نیوز مێدیکاڵ ئەند لایف، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی خۆراکی تەندروستی و بابەتەکانی سەوزەوات زیاتریان دەخۆن لە ماوەی بەدواداچوون کە زیاتر لە 30 ساڵ بووە، ئەگەری مردنیان بە رێژەی لەسەدا 25 کەمترە بە بەراورد بەو کەسانەی کە کەمتر ئەو جۆرە خۆراکەیان بە بەردەوامی خواردووە، بەپێی

توێژینەوە نوێیەکە لەسەر توێژینەوەکانی پێشووتر بنیات دەنرێت، کە تیایدا ئەو خۆراکانە دەستنیشانکراون کە سوودیان هەیە بۆ تەندروستی و هەم بۆ ژینگە، وەک دانەوێڵەی تەواو، میوە، سەوزەی بێ نیشاستە، گوێز، و زەیتی سروشتی، هەروەها ئەو خۆراکانەی کە دەتوانن زیان بە ژینگە و تەندروستی مرۆڤ بگەیەنن، وەک هێلکە و گۆشتی سوور و گۆشتی پرۆسێس کراو.

دۆزینەوە نوێیەکان ئەوە دەردەخەن کە خواردنی زیاتری ئەو خۆراکانەی دۆستی ژینگەن دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی مەترسی مردنی مرۆڤ بەهۆی هۆکارەکانی وەک شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و نەخۆشیەکانی هەناسەدان.

مەترسی کەمتر

بەگوێرەی بەڵگە سەلمێنراوەکان، خۆراکە رووەکییەکان پەیوەندییان بە کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک نەخۆشییەکانی دڵ، شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵە، شەکرە، و جەڵتەی مێشک هەیە، هەروەها کەمبوونەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر ژینگە لە رووی هۆکارەکانی وەک بەکارهێنانی ئاو، بەکارهێنانی زەوی، ماددە خۆراکیەکان پیسبوون، و دەردانی گازی خنکێنەر.

پرۆفیسۆر وۆڵن بۆوی، مامۆستا لە بەشی خۆراک لە قوتابخانەی پزیشکی هارڤارد دەڵێت: “شێوازی خۆراکی بەردەوام نابێت تەنها تەندروست بێت، بەڵکو دەبێت لە سنووری هەسارەکاندا یەکگرتوو بێت بۆ دەردانی گازی گەرمخانەیی و ستانداردە ژینگەییەکانی دیکە.

بۆوی ئەنجامەکانی توێژینەوەکەی پێشکەش بە کۆبوونەوەی ساڵانەی سەرەکی کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ خۆراکدان کرد، NUTRITION 2023، لە بۆستن، هیوای خۆی دەربری کە دۆزینەوەکان یارمەتیدەر بن لە دروستکردنی ئامرازێکی سادە کە دارێژەرانی سیاسەت و پزیشکانی تەندروستی گشتی دەتوانن بەکاریبهێنن بۆ پەرەپێدانی ستراتیژییەکان بۆ باشترکردنی تەندروستی گشتی و چارەسەرکردنی قەیرانی کەشوهەوا.