تورکیا گوندەکانی باکوری گونده‌واری حەڵەبی بۆردوان كرد
گونده‌واری باکوری حەڵەب – نۆرس پرێس
ڕۆژی شه‌ممه هێزه‌كانی توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سوریای سه‌ر به ئه‌نكه‌ره گونده‌كانی حه‌سه‌جه‌گ و ئوم قه‌ره‌یان له گونده‌واری باكوری شاری حه‌له‌ب بۆردومان كرد.
شایەتحاڵێکی له ناوجه‌كه بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، تۆپخانەکانی تورکیا کاتژمێر چواری بەیانی بە دو تۆپ گوندی ئوم قه‌رەیان کرده ئامانج، هەروەها کاتژمێر حەوتی بەیانیش دوباره به دو تۆپی تر گونده‌كه‌یان كرده‌وه ئامانج، تۆپبارانه‌كه‌ش زەوییە كشتوكاڵیه‌كانی دەوروبەری گوندەکە گرته‌وه.
بەپێی هەمان سەرچاوەش، تۆپخانەکانی تورکیا لە بنکەی سەربازیی خۆیانەوە لە شارۆچکەی مارێعە لە باکوری حەڵەب ئەو گونده‌یان کردۆتە ئامانج.
پێنجشەممەی ڕابردوش تۆپخانەکانی تورکیا بە دو تۆپ گوندی كه‌فر قارسیان لە گونده‌واری باکوری حەلەب بۆردومان کرد، كه هیج زیانێكی مرۆیی و ماددی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
ڕۆژانه به‌رده‌وام گوندەکانی باکوری گونده‌واری حەڵەب لەلایەن هێزەکانی تورکیا و گروپه چەکدارە هاوسۆزه‌كانی بۆردومان دەکرێن، له‌گه‌ل هەڕەشەکانی تورکیا بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێ بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان.