لەناوچوونی ژمارەیەکی زۆری ماسی نێو رووباری خابوور لە باکووری حەسەکە
تلتەمر – نۆرس پرێس
هەزاران ماسی نێو رووباری خابوور لە شارۆچکەی تلتەمر لە باکووری حەسەکە، رۆژئاوای کوردستان، لەناوچوون، بەهۆی نیمچە وشکبوونی تەواوەتی رووبارەکە و گۆڕانی بۆ گۆماو و قوڕاو.
خالد معەمد، بەرپرس لە بەشی ئاژەڵداری لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ و ئاودێری تلتەمر دەڵێت: “لە رابردوودا، کاتێک ئاوی رووبارەکە بە شێوەیەکی سروشتی دەڕۆشت، دەیان هەزار ماسی لە رووباری خابووردا دەژیان، کە بە تلتەمردا تێدەپەڕێت، بەشێکی زۆری ماسیگرەکانیش بۆ بژێوی ژیانیان پشتیان پێدەبەست”.
ناوبراو بۆ نۆرس پرێس دەشڵێت، “دوای ئەوەی تورکیا ئاوی رووبارەکەی بڕی و نەیهێشت ئاوەکە بگات بە ناوچەکانمان، لەم دواییانەدا سەروەت و سامانی ماسییەکان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر بووە، بەتایبەتی لە چەند رۆژی رابردوودا، بەو پێیەی مردنی هەزاران ماسیمان لە ناوچەی رووبارەکە تۆمارکردووە، بەهۆی وشکبوونەوەیەوە و گۆڕینی بۆ گۆماو و قوڕاو، کە کاریگەری لەسەر ژیانی ماسییەکان هەبووە و بووەتەهۆی مردنی ئەم ژمارە زۆرەیان “، بەپێی قسەکانی.
ساڵانێکە تورکیا پشتی بەو ئاوە بەستووە کە لە خاکەکەیەوە دەڕژێتە رۆژئاوای کوردستان، بەتایبەتی رووباری فورات، سەرەڕای بوونی رێککەوتنی سێ قۆڵی کە سوریا و تورکیا و عێراق تێیدا بەشدارن سەبارەت بە بڕی ئاوی هاتوو بۆ سوریا و عێراق لە بەنداوەکان و پشکی هەر وڵاتێکیان.