هەسەدە هەڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا ده‌داته‌وه له چوارچێوه‌ی “به‌رگری ره‌وادا”
قامشلۆ- نۆرس پرێس
هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی “هه‌سه‌ده” ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد له چوارچێوه‌ی “به‌رگری ره‌وا” وه‌ڵامی ده‌ستدرێژییه یه‌ك له‌سه‌ر یه‌كه‌كانی توركیا ده‌داته‌وه بۆ سه‌ر ئامانجه سه‌ربازی و سیڤیله‌كان له رۆژئاوای كوردستان.
ناوه‌ندی میدیایی هه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، “توركیا هێرشه‌كانی به درێژایی سنوره‌كان چڕكردوه‌ته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه و به چه‌كی قورس و درۆن سه‌رجه‌م ناوچه‌كان و كۆمه‌ڵگاكانی نیشته‌جێبون و شوێنه خزمه‌تگوزارییه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان به ئامانج ده‌گرێت.”
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ درۆنێكی توركیا، ئۆتۆمۆبێلێكی سیڤیلی له‌سه‌ر رێگای مه‌لا سه‌بات له گونده‌واری قامشلۆ به ئامانجگرتوه كه دو شه‌ڕڤانی تێدابوه‌و پاش كۆتاییهاتنی مۆڵه‌تیان، بۆ سه‌ر كاری فه‌رمی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌وه‌ی هه‌سه‌ده ئاشكرایكردوه، ئه‌و دو شه‌ڕڤانه ناویان “دژوار كوبانێ” و “چیا قامشلۆ”یه‌و كه‌سێكی تری سیڤیل-یش به‌ناوی “ئه‌دیب یوسف”، له هێرشه‌كه‌دا گیانی له ده‌ستداوه.
ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه، درۆنێكی توركیا ژماره‌یه‌ك شه‌ڕڤانی به‌رگری خۆسه‌ری له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی كۆڤید له قامشلۆ به ئامانجگرت و چوار شه‌ڕڤان گیانیان له ده‌ستداو سیانی تریش برینداربون.
12 هاوڵاتی تری سیڤیل دوێنێ سێشه‌ممه به برینی جۆراوجۆر به‌هۆی تۆپبارانی توركیاوه بۆ سه‌ر گوند‌و گه‌ڕه‌كه‌كانی قامشلۆ برینداربون.