تورکیا دوو جار گوندەواری حەسەکەی بۆردوومان کرد
تلتەمر – نۆرس پرێس
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، هێزەکانی تورکیا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سەر بەوان، بە چەکی قورس گوندی “قەبورئەلقەرەجنە”یان لە باکووری شارۆچکەی تلتەمر، بۆردوومان کردووە.
دوای کاتژمێرێک لەو بۆردومانە لە باکووری حەسەکە، تۆپخانەکانی تورکیا گوندێکی دیکەی گوندەواری شارۆچکەکەیان تۆپباران کرد.
سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، هێزەکانی تورکیا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سەر بەوان، بەچەکی قورس (دوشکه) گوندی “دەردارە”یان له باکووری شارۆچکەی تلتەمر کردووەتە ئامانج، بەبێ تۆمارکردنی هیچ زیانێک، دوای ئه وه ی گوندی “قەبور ئەلقەرەجنە”یان لە هەمان گوندەوار کرده ئامانج.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، گوندی “قەبور ئەلقەرەجنە” لە گوندەواری باکووری تلتەمر بە چەکی قورس لە لایەن تورکیا و گروپەچەکدارەکانی سەربەوانەوە بۆردومان کرا، بەبێ ئەوەی هیچ زانیاریەک لەسەر زیانێکی هەبێت.
ئەم ناوچەیە کە بە هێڵی بەرکەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و گروپەکانی لایەنگری سوپای نیشتمانی تورکیا دادەنرێن، لەم ماوەیەی دواییدا تاڕادەیەک ئارام بوون، دواجار ئەمڕۆ تورکیا بۆردوومانەکانی لەو ناوچانە دەستپێکردەوە.