ئەمریکا و ئوسترالیا مانۆڕی سەربازی ئەنجام دەدەن و 13 وڵات تێیدا بەشدارن

دیمەشق – نۆرس پرێس

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئوسترالیا بە بەشداری 30 هەزار کارمەندی سەربازی لە 13 وڵاتەوە، مانۆری سەربازی بەرفراوان ئەنجامدەدەن کە گەورەترینیان زنجیرەی”تالیسمان سابر”ە.

مەشقی فرەنەتەوەیی “تالیسمان سابر” هەر دوو ساڵ جارێک بە سەرۆکایەتی ئوسترالیا و ئەمریکا لە ناوچەیەکی فراوانی ئوسترالیا لە نێویاندا زەریای هێمن ئەنجامدەدرێت.

لە چوارچێوەی ئەمەشدا لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا بە گەشتێکی چەند رۆژە بۆ ناوچەی هیندستان و زەریای هێمن واشنتۆنی بەجێهێشت.

بەگوێرەی بەیاننامەیەک کە لە نووسینگەکەیەوە بڵاوکراوەتەوە، یەکەم وێستگە بۆ وەزیری ئەمەریکا لە پاپوای نیوگینیا دەبێت.

دوێنێ سێشەممە، سەبرینا سینگ، جێگری سکرتێری رۆژنامەوانی پنتاگۆن، لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەکەم وەزیری بەرگری ئەمریکا دەبێت کە سەردانی ئەو وڵاتە دوورگەییە بکات.

دوای سەردانەکەی بۆ ئەوێ، ئۆستین گەشتدەکات بۆ باشووری ئوسترالیا بۆ ئەوەی بەشداری لە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بکات لە کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتاکانیان لە 33ەمین راوێژکاری ساڵانەی ئوسترالیا و ئەمریکا.

  پاشان لەگەڵ سەربازانی ئەمریکا و ئوسترالیا کۆدەبێتەوە کە بەشداری مەشقی سەربازی هاوبەشدەکەن.

بە گوتەی وەزیری بەرگری ئوسترالیا، “تالیسمان سابر”ی ئەمساڵ 13 وڵات و زیاتر لە 30 هەزار کەسی سەربازی لەخۆدەگرێت و نزیکەی دوو هەفتە دەخایەنێت.

راهێنانەکان لە ویلایەتی کوینزلاندی رۆژئاوای ئوسترالیا و باکووری ویلایەتی نیو ساوس وێڵز و دوورگەی نۆرفۆلک بەرێوەدەچن.

زنجیرە مانۆرە سەربازییە بەرفراوانەکانی نێوان ئوسترالیا و ئەمریکا لە ساڵی 2005ەوە دەستی پێکردووە و ئەم مانۆرانەش دەهەمین و گەورەترین مانۆریان تێدایە.

عەقید برایان باڵدوین، فەرماندەی باڵی 13ی گەشتە ئاسمانییەکان پێشتر رایگەیاندبوو، ئەو مەشقە “نەک تەنها گەورەترین مەشقی پێکهاتەی ئاسمانییە، بەڵکو ئاڵۆزترین و فرە پسپۆرترین مەشقی تا ئێستایە”.