پێدەرسن چارەسەری قەیرانەکەی سوریا رەتدەکاتەوە و هۆشداری لەبارەی سورییەکان دەدات
دیمەشق – نۆرس پرێس
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رۆژی دووشەممە، پیدەرسن رایگەیاند کە چەند مانگێک لە “دیپلۆماسییەکی ئەگەری گرنگ” بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان لە سوریا هیچ ئەنجام و زەبری سیاسی بۆ دانیشتوانی ماندوو لە شەڕ، چ لە ناوخۆی وڵات یان ئاوارەبووەکانی دەرەوەی وڵات بووبێت، بەدەستنەهێناوە.
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان نەبوونی چارەسەری بە “دەرفەتێکی دیکەی لەدەستچوو بۆ یارمەتیدانی ململانێی سوریا بۆ گەیشتن بە کۆتایی دانوستان، لە کاتێکدا کە کاریگەرییەکانی قەیرانەکە قووڵتر دەبێتەوە” زانی.
ناوبراو نائومێدی خۆی دەربڕی کە بریاری درێژکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاری لە سنوور بەزاندنی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی ڤیتۆی رووسیا نەگەیشتووە.
پێدەرسن سەرنجی بۆ پەیوەندی نێوان کۆدەنگی نێودەوڵەتی و هیوای سورییەکان راکێشا و پرسیاری ئەوەی کرد، “چۆن سورییەکان باوەریان بەوە هەبێت کە هەندێک پێشکەوتنی فراوانتر ئەگەری هاتنەدی هەیە و چۆن هانیان بدرێت بۆ تێپەراندنی ناکۆکییە قووڵەکانیان، ئەگەر رێککەوتن لەسەر بنەما مرۆییەکان لە نێوان لایەنە نێودەوڵەتییەکان لەدەست دەرچووبێت؟”
پێدەرسن باسی لە ئاڵۆزییەکانی خاکی سوریای کرد، ئاماژەی بە بوونی پێنج سوپای بیانی لە ناوخۆی وڵاتدا کرد، واتە رووسیا، ئەمریکا، ئێران، تورکیا و ئیسرائیل.
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشکرد، لە نێوان پێکدادانی توندوتیژ و ئاڵوگۆری بەردەوامی هاوەن و موشەک و تۆپخانە لە باکوری رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان، تا ئێستاش هاوڵاتیانی مەدەنی بریندار و کوژراون.
داوای لە حکومەتی سوریا کرد کە بە شێوەیەکی چالاکانە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کاربکات لەسەر رێرەوی سیاسی بۆ دەرچوون لە ململانێکان.