درۆنێكی توركیا ئۆتۆمۆبێلێك له گونده‌واری قامشلۆ ده‌كاته ئامانج و ده‌نگۆی زیانی مرۆیی هه‌یه
قامشلۆ-نۆرس پرێس
له ئاماری سه‌ره‌تاییدا به‌هۆی بۆردومانكردنی ئۆتۆمۆبێلێك له‌لایه‌ن درۆنێكی توركیاوه له گوندی مه‌لا سه‌بات ل باشوری رۆژئاوای قامشلۆ، به‌لای كه‌مه‌وه سێ كه‌س كوژراون.
شایه‌تحاڵه‌كانی له گونده‌كه‌وه به نۆرس پرێس-یان راگه‌یاند، هێرشه‌كه به دو موشه‌ك ئۆتۆمۆبێلێكی له گوندی مه‌لا سه‌بات له نزیك شارۆچكه‌ی كه‌رباوی له باشوری رێگای نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌وه هێرشه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تێیدا بون گیان له ده‌ستبده‌ن و له هێرشی دوه‌میشدا كه‌سێك كه نزیكی شوێنه‌كه بوه‌و ویستویه‌تی به‌ره‌و ئۆتۆمۆبێله‌كه بڕوات، ئه‌ویش گیانی له ده‌ستداوه.
تا ئێستا هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌باره‌ی روداوه‌كه‌وه نه‌خراوه‌ته‌ڕو، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداه فه‌رمییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ریش هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه.
دوێنێ سێشه‌ممه‌ش، چوار ئه‌ندامی هێزه‌كانی به‌رگری خۆسه‌ر گیانیان له ده‌ستداو سیانی تریش برینداربون له هێرشی درۆنێكی توركیا‌و پێنجی تریش كه دوانیان منداڵبون، له شه‌ممه‌ی رابوردو له هێرشێكی هاوشێوه‌دا گیانیان له ده‌ستدا.