ژماڕەیەک هەلیکۆپتەری هاوپەیمانان بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە

هەولێر- نۆرس پرێس

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش بەسەرۆکایەتی ئەمریکا و شەڕڤانانی هەسەدە دەوریەی سەربازییان ئەنجامدا و ژمارەیەک هەلیکۆپتەریش لە ئاسماندا دەسوڕانەوە.

بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ژمارەیەک تانک و ئۆتۆمبێلی هەردولا لە دەوریەی هاوپەیمانان و شەڕڤان بەشداریان کردووە و دەورییەکە لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەرەوە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزورەوە بەڕێکەوتوە و لە شاری ئەلشاهیل لە گوندەوارەکانی دێرەزووردا دەسوڕانەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هاوکات لەگەڵ دەوریەی هێزەکانی هاوپەیمانان و شەڕڤاناندا ژمارەیەک هەلیکۆپتەری هاوپەیمانان بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕانەوە.

ھێزەکانی هەسەدە لە ساڵی 2015دا لە شاری حەسەکەی رۆژئاڤای کوردستان لە نێوان کورد، عەرەب و ئاشوری/سریانی و هەروەها هەندێک گروپی تورکمان دروستکراوە بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە ساڵی 2019دا توانیان تەواوی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش لە سوریا پاکبکەنەوە و کۆتایی بە خەلافی ئەو گرووپە بهێنن.