هەولێر- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاو بەرزبوەوە و گەیشتە بەرزترین ئاست لە سێ مانگی رابردوودا.
چین کە دووەم گەورەترین بەکارهێنەری نەوتە لە جیهاندا، سەرکردەکان بەڵێنیاندا سیاسەتەکانی پاڵپشتی ئابوری لە نێوان بوژانەوەیەکی لەرزۆکی دوای کۆڤید-19 چڕبکەنەوە، بە گرنگیدان بە بەرزکردنەوەی خواستی ناوخۆیی، بەڵام داتاکانی ناوچەی یۆرۆ و ئەمریکا لاوازی ئابوری لە سەرانسەری جیهان پشتڕاستکردەوە.
بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت 18 سەنت واتا بەڕێژەی 0.22%ی نرخەکەی بەرزبوەوە و یەک بەرمیل گەیشتە 82.92 دۆلاری ئەمریکی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسی ئەمریکاش 22 سەنت واتا 0.28%ی نرخەکەی بەرزبوەوە و گەیشتە 78.96 دۆلاری ئەمریکی.
هەردوو جۆرەکەی نەوت لە ڕۆژی پێشودا زیاتر 2% بەرزبوەتەوە و گەیشتونەتە بەرزترین ئاستی داخستن لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوەوە.
ماوەی چوار هەفتەیە لەسەریەک نرخی نەوت بەرزبونەوە بەخۆوە دەبینێت بە چاوەڕوانی کەمبونەوەی دابینکردن بەهۆی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان کە لەلایەن ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) و هاوپەیمانەکانی وەک ڕوسیا کە گروپێکە بە ئۆپێک+ ناسراوە.