کەشناسی سوریا: پلەکانی گەرما 6 پلە لە تێکڕای ساڵانەی بەرزتر دەبێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی لە بڵاوکراوەی کەش وهەوای سێشەممەدا رایگەیاند، پلەکانی گەرما 6 پلە لە تێکڕایی ساڵانەی خۆی بەرزتر دەمێننەوە.
کەش و هەوا بە گشتی زۆر گەرم و روونە، لە گەڵ بوونی رێژەیەک لە شێی بەرز لە ناوچە کەناراوییەکان و لە رۆژئاوا و ناوەندی رۆژئاوای وڵاتەکە، هەوری زۆر گەرم لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و جەزیرە و بادییە بوونی دەبێت.
ئاراستەی با لە رۆژئاوا بۆ باشووری رۆژئاوا دەبێت، لە ناوچەکانی رۆژئاوا و باکووری رۆژئاوا، ناوبەناو شەپۆلێکی بای چالاک بە تایبەت بەسەر ناوچەکانی رۆژهەڵات و ناوەڕاستدا هەڵدەکات و خۆڵ لەو ناوچانە بەرزدەکاتەوە.
کەشناسی هۆشدارییدا لە بەرکەوتنی راستەوخۆ بە تیشکی خۆر بەتایبەتی لەوپەڕی بەرزی پلەکاندا، بەتایبەتتریش منداڵان و بەساڵاچووان.