وادەی داخستنی ئەو شوێنانەی کە گەنم وەردەگرن ڕاگەیەنرا
قامشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی دووشەممە بەرێوبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان، ڕایگەیاند، وادەی داخستنی ئەو ناوەندانەی کە گەنم وەردەگرن کۆتایی ئەم مانگە دەبێت.
دەستەی کشتوکاڵ و ئاودێری سەر بە بەرێوبەرایەتی خۆسەری لە بڕیارێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کڕینی گەنم دەوەستێنرێت و سەرجەم ناوەندەکانی سەر بە کۆمپانیای گەشەپێدانی کۆمەڵگەی کشتوکاڵی لە کۆتایی دەوامی فەرمی رۆژی 31ی تەمموز دادەخرێن.
کۆمپانیای گەشەپێدانی کۆمەڵگەی کشتوکاڵی هۆکاری داخستنی بۆ کەمی خێرایی دابینکردنی گەنم گەڕاندەوە.
هەروەها لە بڕیارەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، بڕینی سەرچاوەکان و بەڵگەنامەی بەبازاڕکردنی گەنم لە کۆتایی دەوامی فەرمی رۆژی 27ی تەمموزدا ڕادەگیرێت.