کەشناسی سوریا: پلەکانی گەرما بەردەوامن لە بەرزبوونەوە تا کۆتایی هەفتە
دیمەشق – نۆرس پرێس
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی لە بڵاوکراوەی کەش وهەوای دووشەمەدا رایگەیاند، پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە، تا کۆتایی ئەم هەفتەیە.
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە 5 بۆ 7 پلەی سیلیزی دەبێت لە ئاستی تێکڕایی خۆی.
کەش و هەوا بە گشتی هاوینە و گەرم و روونە، هەوری زۆر گەرم لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و جەزیرە و بادییە بوونی هەیە.
ئاراستەی با لە رۆژئاوا بۆ باشووری رۆژئاوا دەبێت، لە ناوچەکانی رۆژئاوا و باکووری رۆژئاوا، ناوبەناو شەپۆلێکی بای چالاک بە تایبەت بەسەر ناوچەکانی رۆژهەڵات و ناوەڕاستدا هەڵدەکات و خۆڵ لەو ناوچانە بەرزدەکاتەوە، هەروەها شەپۆلەکانی دەریا سووک دەبن.
پلەکانی گەرما لە رۆژانی داهاتوودا بە بەرزی دەمێننەوە، لەگەڵ هۆشدارییەکانی بەرکەوتن بە تیشکی خۆر بەتایبەتی لەوپەڕی بەرزی پلەکاندا.