وەزیری بەرگری سوریا لە ئوردن پرسی ماددە هوشبەرەکانی گوتوێژ دەکات
دیمەشق – نۆرس پرێس
وەزیری بەرگری سوریا لە عومان لەگەل سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئوردن، بە ئامادەبوونی ئەحمەد حوسنی، بەڕێوەبەری هەواڵگری ئوردن و حوسام لوقا بەڕێوەبەری هەواڵگری سوریا کۆبووەوە.
ئاژانسی هەواڵی ئوردنی بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە 23/7/2023 عەلی مەحمود عەباس، وەزیری بەرگری سوریا وهاوتا ئوردونییەکەی، یوسف حونەیتی کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پڕسی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی بە ماددە هۆشبەرەکان لە سنووری سوریا بۆ نێو خاکی ئوردن گوتوێژ کرا.
ئەم کۆبوونەوەیە بە “یەکەم کۆبوونەوەیە کە لەلایەن لیژنەی هاوبەشی ئوردن و سوریا بۆ هاوکاریکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی بە ماددە هۆشبەرەکان، کە یەکێک بوو لە بریارەکانی کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری عەمان کە لە مانگی ئایاری ئەم ساڵ لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی سوریا، میسر، ئوردون و عێراق بەرێوەچوو.
هەروەها، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هاوکاریکردن کراوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان، سەرچاوەکانی بەرهەمهێنان و قاچاخکردنی، هەروەها ئەو لایەنانەی کە ڕێکخستن بۆ کاری قاچاخکردن لە سنوورەکانەوە بۆ ئوردن دەکەن. لە میانی سەردانەکەی ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن بۆ سوریا لە 3ی ئەم مانگە (تەمموزی2023)، ئوردن و سوریا ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی بە ماددە هۆشبەرەکان لە عەمانی پایتەختی ئوردن.