لە عەفرین خۆپیشاندان بۆ تووشبووانی شێرپەنجە بەرێوەچوو
عەفرین – نۆرس پرێس
دەیان کەس لە دانیشتووانی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، لە نزیک فولکەی نەورۆز لە ناوەندی شارەکە، بە مەبەستی کردنەوەی دەروازەکان بە رووی تووشبووانی شێرپەنجەدا، گربوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
ئەمرۆ یەکشەممە 23/7/2023، سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، خۆپیشاندەران ژمارەیەک دروشمیان بەرزکردەوە، داوایان لە تورکیا کرد، دەروازە داخراوەکان بەڕووی تووشبووانی شێرپەنجەدا بکاتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، خۆپیشاندەران داوای کردنەوەی دەروازەکان و گواستنەوەی نەخۆشیان بۆ هەر وڵاتێک کردووە کە توانای پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی و هاوکاریکردنیان هەبێت، چونکە کەرتی تەندروستی لە ناوچەی عەفرین زۆر خراپە و لە ئاستی پێویستدا نییە.
خۆپیشاندەران داوایان لە دەسەڵاتدارانی تورکیا کرد کە دەروازە و سنوورەکانیان بەڕووی توشبووانی شێرپەنجەدا بکەنەوە، هەروەها دروشمی “نەخۆشانی شێرپەنجە رزگار بکەن” و “مەرزەکان بکەنەوە”یان بەرزکردەوە.
بەگوێرەی سەرچاوە پزیشکییەکان لە باکووری رۆژئاوای سووریا، زیاتر لە سێ هەزار تووشبووی شێرپەنجە هەن، کە 800 تووشبوویان پێویستیان بە پەڕینەوە هەیە بۆ خاکی تورکیا بۆ وەگرتنی چارەسەری پزیشکی.
دوێنێ شەممە، چالاکوانان و تووشبووانی شێرپەنجە لە باکووری رۆژئاوای سوریا، مانگرتنیان بۆ تووشبووانی شێرپەنجە لە نزیک دەروازەی سنووری باب ئەلهەوا لەگەڵ تورکیا لە باکووری ئیدلب راگەیاند.
ئەم هەنگاوی چالاکوانان دوای ئەوە هات، کە هێزەکانی تورکیا، رێگریانکرد لە چوونەوەیان بۆ نێو خاکی تورکیا بۆ وەرگرتنی چارەسەری.