فەرماندەیەکی هەسەدە سەبارەت بە هەبوونی ناکۆکی لەگەڵ هەسەدە روونکردنەیەک دەدات
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ئەحمەد خەبیل، ناسراو بە “ئەبوخەولە”، سەرکردەی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزوور کە لە ژێر چەتری هەسەدە شەڕ دەکات، ئەمرۆ یەکشەممە 23/7/2023، بوونی ناکۆکی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات رەتکردەوە و گوتی، “لەسەر پرسی بەرێوەبردن و پرسە ئەمنییەکان جیاوازی بیروڕا هەیە بەبێ ئەوەی ناکۆکی هەبێت”.
لەماوەی رابردوو، لە سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە، کە ناکۆکی لە نێوان ئەبوخەولە و هێزەکانی سوریا دیموکرات (هەسەدە) هەیە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناوەرۆکی ناکۆکییەکە بکرێت.
ئەبوخەولە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەسمانی “رۆناهی” ئاماژەی بەوەشکرد، جیاوازیی دید وبۆچوونەوەکان لە ڕێگەی سەرکردایەتی گشتی هەسەدە چارەسەر دەکرێت، گوتی: “من ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سوریا دیموکراتم، کەواتە چۆن دەتوانم لەگەڵ خۆمدا ناکۆک بم؟”
ئەبوخەولە سەبارەت بە بڵاوەپێکردنی هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزوور لە چەند ناوچەیەکەدا، گوتی: “بڵاوەپێکردنی هێزی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزوور لە دوای زیادبوونەوەی جموجۆڵی هێزەکانی ئێران لە دیوی ڕۆژئاوایی چەمی فورات هاتەوە هەروەها زیادبوونەوەی جموجۆڵەکانی شانەکانی داعش لەو ناوچەیەدا”.